Barış Gündoğan
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا به سه‌ركه‌وتوویی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتی كۆتایی پێهێنا، كه له 24ی ئابی 2016دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا ده‌ستی پێكردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له 24ی ئابی 2016دا ده‌ستیپێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا ده‌ستی پێكرد به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانرابوو به شێوه‌یه‌كی گونجاو ئه‌نجامدرا و، له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان و به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نه‌خوازراو، گه‌ڕانه‌وه‌ی برا سوورییهكانمان كه دهربهدهركرابوون و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری چالاكییه‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه".