Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "بۆچی ئه‌ورووپا لە پێناو 'نەخێر، نەخێر، نەخێر' هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ؟ چونكه ئیره‌یی ده‌به‌ن. نایانه‌وێت توركیا گەشە بکات. ده‌یانه‌وێت توركیا به‌ده‌ست كێشه‌كانی ناوخۆوه بناڵێنێت و گه‌شه نه‌كات. با چۆن ده‌یانه‌وێت گه‌مه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن. رۆژئاواییه‌كان بینییان توركیا به‌لوعه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی گرته‌وه كه ده‌چێته گیرفانیان، بۆیه ده‌ستیان به كێشه نانه‌وه كرد. بێگومان توركیا سه‌ر بۆ ئه‌مه دانانه‌وێنێت".
یڵدرم لە میتینگی بانگەشەی گشتپرسی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور کە لەلایەن پارتەکەی لە گۆڕەپانی کۆماری لە قەرس رێکخرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهانیان لە تورکیا دروست کردووە، گوتی: "ئەمەش ژمارەیەک لایەن هەراسان دەکەن. گوتی "بۆچی ئه‌ورووپا لە پێناو 'نەخێر، نەخێر' هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ؟ چونكه ئیره‌یی ده‌به‌ن. نایانه‌وێت توركیا گەشە بکات. ده‌یانه‌وێت توركیا به‌ده‌ست كێشه‌كانی ناوخۆوه بناڵێنێت و گه‌شه نه‌كات. با چۆن ده‌یانه‌وێت گه‌مه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن. رۆژئاواییه‌كان بینییان توركیا به‌لوعه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی گرته‌وه كه ده‌چێته گیرفانیان، بۆیه ده‌ستیان به كێشه نانه‌وه كرد. بێگومان توركیا سه‌ر بۆ ئه‌مه دانانه‌وێنێت. له ئه‌ورووپا مانشێتی 'ته‌یب ئه‌ردۆغان دیكتاتۆره' ده‌نووسن، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆغان رێگه نادات بۆری له سه‌رچاوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ببه‌ستن. گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان دروست ده‌كات. له بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه سوودی زۆر زیاتر بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌هێنێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه 16ی نیسان گرنگه. گوتنی 'به‌ڵێ' له 16ی نیساندا واتا به‌ڵێ بۆ توركیایه‌كی به‌هێزتر، گه‌شه‌پێدانێكی خێراتر، دیموكراسی پێشكه‌وتووتر، كۆتاییهێنان به تیرۆر، برایه‌تی، یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیان".