Ferdi Türkten,Muhammet Ali Kemal
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامه‌كه به روونی ده‌ركه‌وتووه. به دڵنیاییه‌وه به‌رێزه‌وه له ئه‌نجامه‌كه ده‌ڕوانین".
عومه‌ر چه‌لیك له‌كاتێكدا كه كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی ئاك پارتی، به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار و سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه به‌رده‌وام بوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، چه‌لیك رایگه‌یاند: "له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامه‌كه به روونی ده‌ركه‌وتووه. به دڵنیاییه‌وه به‌ڕێزه‌وه له ئه‌نجامه‌كه ده‌ڕوانین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و په‌یامه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان داویه‌تی، به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه له‌لایه‌ن پارته‌كه‌مانه‌وه تاوتوێ ده‌كرێت. هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت".
پاشان له‌باره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی رۆژنامه‌نووس، جه‌مال خاشقچی، دوا و گوتی: "وه‌ك توركیا ئێمه پێمان وایه راپۆرته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه ئاماده‌كراوه. له رووی هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی خۆمان، هاوڕاین له‌گه‌ڵ ته‌واوی راپۆرته‌كه‌دا".
چه‌لیك له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، ئه‌لێكسیس چیپراسیش قسه‌یكرد و رایگه‌یاند: "هۆشداریی ده‌ده‌ینه سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان. پێویسته ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی گوزارشتگه‌لی پووچی هاوشێوه‌ی 'له‌و ساته‌وه‌ی كه توركیا ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندن بكات، باجی قورس ده‌دات' ببێت. پێویسته به زمانێك كه پڕاوپڕبێت له رێز سه‌باره‌ت به به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان بدوێت".
هه‌ر له میانی گوته‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌ركۆماری توركیا، واژووی یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی كردووه كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا.