Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal,Abdullah Shukur
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكای هاوپه‌یمانی، وه‌ڵامی ئه‌رێنی داوكارییه‌كه‌ی توركیای سه‌باره‌ت به سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی پاتریۆت نه‌دایه‌وه، ئه‌نقه‌ره به‌دوای جێگره‌وه‌ی جۆراوجۆردا گه‌ڕا و پێشنیاره سه‌رنجراكێشه‌كه‌ی رووسیای هه‌ڵسه‌نگاند و بڕیاریدا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 بكڕێت.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پڕۆسه‌ی كڕینی سیستمی S-400 ی لە ١٠ مادده‌دا هه‌ڵێنجا.
- توركیا بۆچی سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانیی ده‌كڕێت؟
توركیا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سیستمی ئاسمانیی و به‌رگریی مووشهكییدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كی بالیستییدا، داواكاریی پێشكه‌شی ناتۆ كردبوو، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئادانا سیستمی پاتریۆت و له مه‌راش سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سامپ-تی جێگیركرابوون.
دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م چاره‌سه‌ره كاتییه له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی به‌رگریی ئاسمانیی توركیا پڕناكاته‌وه، ده‌ست به‌كاره‌كان كرا به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی سیستمێی به‌رگریی ئاسمانیی كه پێداویستییه‌كی ستراتیژییه و هێنده گرنگه ناكرێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی وڵاتێكی دیكه جێبهێڵرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توركیا ده‌ستی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له پرۆژه‌كانی دیزاین كردن و به‌رهه‌مهێنانی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی دوور مه‌ودا له‌رێگه‌ی توانای خۆماڵی و هاوكات دابینكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كی له وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه، نزیك بوویه‌وه.
- بۆچی توركیا ده‌یه‌وێت S-400 بكڕێت؟
توركیا كه ئاسایشی كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی كاری له‌پێشینه‌ی بوو، سه‌ره‌تا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی ئه‌و پێشنیاره‌ی رووسیای دایه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێویستییه به‌په‌له‌یه پێشكه‌شیكردبوو، دابینكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400ی كه درووستكراوی رووسیایه و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی تیادا به‌كارهاتووه، هێنایه به‌رباس.
به كڕینی سیسته‌می S-400 كه له رووی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازییه‌وه له ئاستێكی زۆر باڵادایه توركیا ئامانجی ئه‌وه‌یه به به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی مۆدێرن ئاسایشی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و كایه‌ی ئاسمانی له ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه ته‌كنیكییه‌كانی S-400
به یه‌كێك له سیسته‌مه ئاسمانییه هه‌ره گرنگه‌كانی جیهان ناسراوه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه كه ده‌توانێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی، پشكنینی رادار، فڕۆكه‌ی كۆنتڕۆڵ، فڕۆكه‌ی چاودێری، فڕۆكه‌ی ستراتیجی و تاكتیكی، مووشه‌كی بالیستیكی ئۆپه‌راسیۆن-تاكتیك، مووشه‌كی بالیستیكی ناوه‌ند مه‌ودا و ئامێره هێرشبه‌ره ئاسمانییه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه تێك بشكێنێت.
S-400 ده‌توانێت به مووشه‌كی مۆدێردنی زۆر دوور مه‌ودای 40N6 له دووری ٤٠٠ كیلۆمه‌تر، به مووشه‌كی مۆدێردنی دوور مه‌ودای 48N6 له دووری ٢٥٠ كیلۆمه‌تر، به مووشه‌كی مۆدێردنی ناوه‌ند مه‌ودای 9M96E2 له دووری ١٢٠ كیلۆمه‌تر، به مووشه‌كی مۆدێردنی كورت مه‌ودای 9M96E له دووری ٤٠ كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كان بپێكێت.
ئه‌و سیسته‌مه ده‌توانێت له هه‌مان كاتدا مووشه‌كی كورت، ناوه‌ند و دوور مه‌ودا به‌كاربهێنێت. S-400 له دووری ٦٠٠ كیلۆمه‌تر هه‌ست به ئامانجه‌كان ده‌كات و به خێرایی ٤،٨ كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا مووشه‌ك ره‌وانه ده‌كات. سیسته‌مه‌كه كه‌متر له ١٠ چركه‌دا به‌رپه‌رچی ئامانجه‌كه ده‌داته‌وه.
بۆچی تورکیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 دەکڕێ نەک پاتریۆت؟
ئیدارەی ئەمریکا بە گەرمی ناڕوانێتە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە لایەن تورکیاوە و لە بەرامبەر ئەمە پێشنیاری فرۆشتنی پاتریۆت بە تورکیا دەکات.
بەم ھۆیەوەش تورکیا بەمەبەستی کڕینی سیستەمی پاتریۆت لە ساڵ ٢٠١٣ی سەردانی ئەمریکا کردبوو، بەڵام بەھۆی بەرزی نرخی فرۆشتنی پاتریۆت و رەتکردنەوەی ئاشکراکردنی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئەم سیستەمە بەرگرییە لەلایەن ئەمریکا، وای لە ئیدارەی ئەنقەرە کرد کە کارەکانی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە وڵاتانی دیکە دەستپێبکات.
لە دوای ئەوەی رووسیا، وەڵامی زۆربەی داواکارییەکانی توکیای لەبارەی فرۆشتن و بەھەمھێنانی ھاوبەش و پێدانی رێنمایی پێویست دایەوە ، تورکیا بە ئەرێنییەوە پێشوازی لە بیرۆکەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 کرد.
لەلایەکی دیکەش، سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە دووری ٦٠٠ کیلۆمەتر دەتوانێ ھەڕەشەکان دیاری بکات و لە دووری ٦٠ کیلۆمەتر دەتوانێ ئامانجە بالیستیکییکان بپێکێ و لە دووری ٤٠٠ کیلۆمەتریش ئامانجە ئایرۆداینامیک تێک بشکێنێ. بەڵام پاتریۆتی ئەمریکی دەتوانێ تەنھا لە بەرزایی ٦٠ مەتر ئامانجەکان بپێکێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاندبوو کە ئەگەر تورکیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە رووسیا بکڕێ ئەوا لەوانەیە سزای جیاوازی بەسەردا بسەپێنێ.