Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
سكرتێری گشتیی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ویڵسن ئاشكرایكرد ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
هێزه‌ر ویڵسن له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه تاكه به‌ربژێره كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی تێكسس ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر بێت‌و له ده‌نگدانی كۆتاییدا ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا له رۆژی ١ی ئایاره‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆستی سكرتێری گشتیی هێزه ئاسمانییه‌كان ده‌بێت.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا، جه‌یمس ماتیس له ئه‌ركه‌كه‌ی، ناوی ویڵسن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌برا.
له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵدا كه له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت دۆناڵد تره‌مپ بریكاری وه‌زیری داد، پاتریك شاناهان، وه‌ك كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كه نیشان ده‌دات و بانگهكهشهی ئه‌وه كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نێوانی شاناهان و ویڵسن خۆش نییه، ئه‌مه‌ی دووه‌میان پێشنیاره‌كه‌ی زانكۆی تێكسسی په‌سه‌ندكردووه.