Orhan Onur Gemici
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی توركیا، مه‌همه‌ت ئاكتاش رایگه‌یاند ''له ٢٦ ئۆپه‌راسیۆندا بۆسه‌ر داعش كه له ٢١ پارێزگا ئه‌نجامدرا كه له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده بوون له میانی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی جه‌ژنی كۆماری، ١٠٠ كه‌س ده‌ستگیركراون''.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی توركیا، ئكتاش له میانی گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ڕێوه‌چووه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی به‌ره‌نگاریی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كردووه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار و پێداگرانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا گوته‌كانی ئاكتاش خراوه‌ته‌ڕوو كه رایگه‌یاندووه ''له ٢٦ ئۆپه‌راسیۆندا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه له ٢١ پارێزگا ئه‌نجامدرا كه له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده بوون له میانی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی جه‌ژنی كۆماری، تێكڕا ١٠٠ كه‌س ده‌ستگیركراون. ١٢٩٧ هه‌ژماری دۆزراونه‌ته‌وه كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پرۆپاگه‌نده‌ی ره‌شیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كردووه، ٤٥٢ كه‌س ده‌ستگیركراون و ٧٨ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون''.