Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند به‌پێی بڕیارنامه‌ی نوێ كه وه‌ك یاسا كاری پێده‌كرێت، لە هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا نزیكه‌ی 38 هه‌زار ده‌ستگیركراو ئازاد ده‌كرێن و گوتی: "ئه‌مه لێبوردن نییه. تا رۆژی ئازادكردنی مه‌رجدار، له‌ده‌ره‌وه چاودێری ده‌كرێن".
بۆزداغ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی دوو ساڵ یان كه‌متریان ماوه بۆ ئازادكردنی مه‌رجدار، سه‌ربه‌ست ده‌كرێن و له‌ده‌ره‌وه چاودێری ده‌كرێن. ئهوەیش به‌واتای ئه‌وه دێت ساڵێك زووتر ئازاد ده‌كرێن.