Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2016
وهزیری ناوخۆی توركیا ئهفكان ئالا رایگهیاند، کە ئۆپهراسیۆنهكانی جیزره بهشێوهیهكی زۆر سهركهوتووانه كۆتایی هاتووه.
ئەفكان ئالا گوتی: "كەمێك پێش ئێستا ئۆپەراسیۆنەكان كۆتاییان هات. لە جیزرە چالاكی و ئۆپەراسیۆنەكان بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەكۆتا گەیشتن، بەڵام دوای ئەمە پرۆسەكانی گەڕان و پشكنین بەردەوام دەبێت. قەدەغەكردنی هاتوچۆ هاوشێوەی ئەوەی سلۆپی، تا ماوەیەكی دیكە بەردەوام دەبێت. چونكە دەكرێت لە هەندێك شوێندا مینی چێنراو هەبێت و زیان بە هاووڵاتییان بگەیەنن. پڕكردنەوەی چاڵەكان و لادانی بەربەستەكانی كاتیان پێویستە. بەڵام لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە كۆنترۆڵ بەتەواوی گیراوەتە دەست. وەك باسمان كرد تا ماوەیەكی دیكەش قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت تا رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر و هاووڵاتیانمان لەنێو جیزرەدا زیانیان بەرنەكەوێت. نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەكان كۆتاییان هات".