Sangar Hamad Azeez
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
دەرهێنەری بەریتانی “کین لۆچ” بۆ جاری دووەم خەڵاتی باشترین فیلمی بۆ فیلمی ”I, Daniel Blake” بەدەست هینا و خەڵاتی فیستیڤاڵەکە کە بەخەڵاتی خورمای ئاڵتونی ناسراوە پێی بەخشرا.
٦٩ هەمین خولی فێستیڤاڵی کان لە شاری کان لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو کۆتایی بە کارەکانی هات.
لە فێستیڤاڵەکە دەرهێنەری بەریتانی “کین لۆچ” بۆ جاری دووەم خەڵاتی باشترین فیلمی بۆ فیلمی “I, Daniel Blake ” بەدەستهێنا و خەڵاتی فێستیڤاڵەکە کە بەخەڵاتی خورمای ئاڵتونی ناسراوە پێی بەخشرا.
ئەو دەرهێنەرە پێشووتریش لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بۆ فیلمی "The Wind That Shakes the Barley"خەڵاتی خورمای ئاڵتونی بەدەست هێنا لە فیستیڤاڵی کان.
دەرهێنەرى ناسراوى ئێران ئەسخەر فەرهادی بە فیلمی "فروشەندە The Salesman" توانى ببێته خاوهنى خهڵاتى باشترین سیناریۆ هەروەها شەهاب حوسەینى له هەمان فیلم توانى خهڵاتى باشترین ئهكتهرى كوڕ به دهست بهێنێت.
خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی کانیش بەخشرایە دەرهێنەری لاوی کەنەدی “خافێر دۆلان” بۆ فیلمی “It’s Only the End of the World”.
خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتیش ، بەخشرایە جاکلین جۆزێ، لە فیلمی “Ma Rosa”
خەڵاتی باشترین دەرهێنانی فیلمیش بە هاوبەشی بەخشرایە ئۆلیڤەر ئاسێس بۆ فیلمی “Personal Shopper” و کریستیان مۆنجۆ بۆ فیلمی “Graduation”.
خەڵاتی دادوەران بەخشرایە ئەندریا ئاڕنۆڵد بۆ فیلمی “American Honey”.
خەڵاتی ڕێزلێنانی فێستیڤاڵی کان بەخشرایە “ژان پێری لوید”.
فێستیڤاڵی کان لە ١١ی ئایار لە شاری کان بە بەشداری ١٠ فیلمی کورت و ٢١ فیلمی درێژ دەستی بەکارەکانی کرد تا٢٢ی ئایار بهردهوام بوو تێیدا خەڵاتی پەلکە خورمای زێڕین بەسەر براوەی فیستیڤاڵەکەدا دابەشكرا.
خەڵاتەکە کە بریتی بوو لە پەلکە دار خورمای زێری عەیار ١٨ نرخەکەی بە ٢٠ هەزار یۆرۆ دەخەملێندرێت.