Eren Bozkurt
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئادانا – AA
له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر ماڵێكی نهێنی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له ئادانا ٧٠ هارد دیسك دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
له هه‌ڵمه‌تێكی تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان و قاچاخچێتی ئاسایشی ئادانا بۆ سه‌ر ماڵێكی نهێنی فه‌تۆ له گه‌ڕه‌كی یهشیلیورد-ی شارۆچكه‌ی سه‌یهان ف. گ. به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی پهیامگۆڕینهوهی نهێنی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (بایلۆك) ده‌ستگیر كرا.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ماڵه‌كه‌ش ٧٠ هارد دیسك و مه‌كینه‌ی وردكردنی كاغه‌ز دۆزرانه‌وه و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌یش لێیان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی سایبه‌ر كران.
دوا به دوای راییكردنی كاره‌كانی تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو ف. گ. له ئاسایش، ره‌وانه‌ی دادگا كرا و دادگای ئێشكگریش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراوی دا.