Zuhal Demirci
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دوا هۆشداری خۆیدا سه‌باره‌ت به گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی بۆ توركیا به ئه‌رێنی باسی به‌هێزی ره‌وشی ئه‌منی كردووه به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سه‌باره‌ت به شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات دوورن له راستییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا دوا هۆشداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به گه‌شتكردن بۆ توركیا كه بۆچوونێكی دووره له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێداگیری توركیا له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه سارد ناكاته‌وه. نووسیوویه‌تی: "وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دوا هۆشداری خۆیدا سه‌باره‌ت به گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی بۆ توركیا به ئه‌رێنی باسی به‌هێزی ره‌وشی ئه‌منی كردووه به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سه‌باره‌ت به شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات دوورن له راستییه‌وه".
وه‌زاره‌ت جه‌ختی له ئارامی و سه‌قامگیری ئاسایشی ته‌واوی شاره‌كانی توركیا كردۆته‌وه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆ خستۆته‌وه و ده‌ڵێت: "بردنه‌وه له هه‌ڵبژاردن به واتای ئه‌وه نایه ئازاد بیت له پشتگیریكردنی تیرۆر و تیرۆریستان. وڵاته‌كه‌مان پێداگیره له سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی و ره‌وا به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی پشتگیری تیرۆر ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها داوا له‌لایه‌نی ئه‌مریكیش كراوه واز له‌و بۆچوونه ئایدۆلۆژیه بهێنێت و به پشتبه‌ستن به راستییه‌كانی توركیا و ژیرانه ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی راست بكاته‌وه.