Ömer Yasin Ergin,Mehmet Şah Yılmaz,Ocak11
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر – AA
گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و دایكانه‌ی منداڵه‌كانیان رفێندراون بۆ چیا، له‌به‌رده‌م لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په بۆ ١١ خێزان به‌رزبۆوه.
هه‌ریه‌ك له جه‌لیل به‌گداش كه یوسفی كوڕی له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا رفێندراوه، دایكه سادییه ئۆزبه‌ی كه له ماڵاتیاوه هاتبوو، دایكه سۆنگول و شه‌وكه‌ت ئاڵتنتاشی هاوسه‌ری كه له عه‌نتابه‌وه هاتبوون، دایكه ئه‌مینه و شێخموس كایای هاوسه‌ری كه له ماردینه‌وه هاتبوون و ره‌حیمه ئویماز كه له مێرسینه‌وه هاتبوو به‌شدارییان له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كرد كه دایكه فه‌وزیه چهتینلایا، ره‌مزییه ئاككۆیون و ئایشه‌گول بیچه‌ر به پاساوی ئه‌وه‌ی له رێگای هه‌ده‌په‌وه منداڵه‌كانیان رفێندراون له به‌رده‌م لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په ده‌ستیان پێكردووه و هه‌ده‌په‌یان به به‌رپرسیاری ئه‌و كاره له‌قه‌ڵه‌م دا.
دایكه سه‌بیحه باڵتا-ش كه له شارۆچكه‌ی دیجله‌وه به‌شداری له گردبوونه‌وه‌كه‌دا كرد ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كاتێكدا له ئاماده‌كاریدابوون عه‌ره‌فات-ی كوڕیان بنێرن بۆ سه‌ربازی پێنج ساڵه هه‌واڵی ئه‌و نازانن. مریه‌م ساڤور-یش كه له شارۆچكه‌ی باغڵاره‌وه هاتبوو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چوار ساڵه فوڕات-ی كوڕی كه ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه رفێندراوه.
ئایسه‌ل كۆیون-یش كه له گوندی دۆكوزچهلتیك-ی قه‌زای یهنیشههیرهوه هاتبوو ئاماژه‌ی به‌وه دا چوار ساڵ و حه‌وت مانگ و ٢١ رۆژه هه‌واڵی نه‌شئه‌ت كۆیون-ی كوڕی نازانن. گوتی: "كوڕه‌كه‌م ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بوو كه رفێندرا. كه له ته‌له‌ڤزیۆن گردبوونه‌وه‌ی دایكانم بینی منیش ئه‌مڕۆ هاتم به‌شداریم كرد تاكو به كوڕه‌كه‌م شاد ببمه‌وه. كاتێك كوڕه‌كه‌م به‌یانی له ماڵه‌وه ده‌رچوو جارێكی دیكه نه‌هاته‌وه. له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت دیتم كوڕه‌كه‌م له چیایه. بۆ كوڕه‌كه‌م هاتوومه‌ته ئێره. با منداڵی خۆمانمان بۆ بهێننه‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر حه‌زیان لێیه با منداڵی خۆیان ره‌وانه بكه‌ن. هه‌ر كه گردبوونهوهكهم بینی گوتم به‌ڵكو كوڕی منیش بێته‌وه و هه‌واڵی بزانین بۆیه منیش به‌شداریم تیادا كرد".
په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دیاربه‌كری هه‌ده‌په، سالیحا ئایده‌نیز و سه‌رۆكی لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په، زهییاد جه‌یلان به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به‌و خێزانانه له به‌رده‌م لقی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ پۆلیس كۆبوونه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئایده‌نیز له كاتێكدا ده‌چووه ناو باره‌گای لق رووی ده‌می كرده ئه‌نجامده‌رانی گردبوونه‌وه‌كه و به كوردی پێی گوتن: "سڵاوتان لێ بێت ، ماندوو نه‌بن". له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا خێزانه‌كان كاردانه‌وه‌یان نیشاندا و به ئایدهنیزیان گوت: "هه‌م منداڵه‌كانمان ده‌ڕفێنن و هه‌میش پێمان راده‌بوێرن".