Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
له شاره‌كانی وان، به‌دلیس، هه‌كاری و مووش، كه هاووڵاتییان كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی نیشان ده‌ده‌ن، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئێشكگرتن بۆ دیموكراسی.
هه‌زاران كه‌س له مه‌یدانی بێشیۆڵی شاری وان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و ئاڵای توركیا و وێنه‌ی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یان به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها هوتافی "شه‌هیدان نامرن، نیشتمان دابه‌ش نابێت" ، "سهربڵندبه و مل که‌چ مه‌كه" ، "له سێداره‌دان بۆ فه‌تۆ"یان ده‌كێشا و په‌یامی یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانیان بڵاوده‌كرده‌وه.
په‌رله‌مانتاری پێشووی ریزه، شه‌وقی یڵماز گوتارێكی پێشكه‌ش به خۆپیشانده‌ران كرد و رایگه‌یاند "خوا باوه‌ردارانی ته‌نیا نه‌كرد به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئیسلام و كوده‌تاچییه‌كان، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا له توركیادا هه‌نگاوی گرنگ نراوه و ئه‌وانه‌ی نیگه‌رانبوون له‌و پێشكه‌وتنه هه‌میشه رێگربوون".
- به‌دلیس
له شارۆچكه‌ی ئاهڵاتی سەربر پارێزگای به‌دلیس كتێبی "خولهك به خوله‌كی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی" به‌سه‌ر ئێشكگرانی دیموكراسیدا دابه‌شكرا.
- مووش
سه‌دان كه‌س كه له مه‌یدانی شاره‌وانی كۆببوونه‌وه، ئاڵای توركیا و وێنه‌ی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یان به‌رز ده‌كرده‌وه و هوتافی هه‌مه‌جۆریان ده‌كێشا.
- هه‌كاری
ئێشكگرانی دیموكراسی له هه‌كاری، له‌به‌رده‌م بینای پاریزگاك گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و ئاڵای توركیا و وێنه‌ی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یان به‌رزكرده‌وه.