Abdullah Shukur
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی تورکیا لەلایەن رووسیاوە گوتی: "بەڕێز پوتین لەوەو پێش ئەو مژدەیەی پێدابووین. ئەمڕۆش ھەروەکو دیارە ھەڵگیرا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، ماھاتیر محەمەد کە بە سەردانێکی فەرمی لە وڵاتی تورکیایە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخست.
ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی مالیزیا و شاندی یاوەری کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەشێکی گوتەکانیدا لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاووڵاتیانی تورکیا لەلایەن رووسیاوە گوتی: "بەڕێز پوتین لەوەو پێش ئەو مژدەیەی پێدابووین. ئەمڕۆش ھەروەکو دیارە ھەڵگیرا".
ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە زیاتر گوتی: "ئەمە ئەنجامی دیالۆگی دوور و درێژی پەیوەندی بەھێزی نێوانمان بووە".