Mazın Asad
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئشک لەبارەی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوپای تورکیا لە باکووری سووریا رایگەیاند: "لەبارەی ھێرشەکەوە بە وشیاری و لەسەرخۆ، بەڵام لە ھەمان کاتدا بە پێداگریەوە درێژە بە کارەکانمان دەدەین. ھەڵسەنگاندن لەبارەی گشت وردەکارییەکانی ئەو بابەتە دەکرێت. تاوەکو ھەڵسەنگاندنەکان تەواو دەبێت، روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بە شیاو نازانم".
ئشک بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی "تاقیگەکانی تێستی ئەنتەن و پێگەی جولاوی جۆریRF " لە ناوەندی تەکنۆلۆژیای ئەلیکترۆنی جەنگ و راداری شارۆچکەی گۆلباشی کرد.
وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان و لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ھێرشە ئاسمانییەکەی سەر سوپای تورکیا لە ناوچەی ئەلباب لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، راگەیاند: "لەبارەی ھێرشەکەوە بە وشیاری و لەسەرخۆ، بەڵام لە ھەمان کاتدا بە پێداگریەوە درێژە بە کارەکانمان دەدەین. ھەڵسەنگاندن لەبارەی گشت وردەکارییەکانی ئەو بابەتە دەکرێت. تاوەکو ھەڵسەنگاندنەکان تەواو دەبێت، روونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بە شیاو نازانم".
ئشک سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەو پێشنیارەی لەلایەن پەرلەمانی نەمساوە کە داوای رێگرییکردن لەھەناردەکردنی کەلوپەل و پێداویستیی سەربازیی بۆ تورکیا دەکات، گوتی: ''زۆر توندتر لەو بڕیارەی ئەمڕۆ لەلایەن نەمساوە دراوە، لەساڵی ١٩٧٤دا لەچوارچێوەی بزووتنەوەی ئاشتییدا دژی تورکیا جێبەجێکرا. ئەوەش بووە ھۆی لەدایکبوون و دامەزرانی ASELSAN. من دڵنیام لەوەی ئەم جۆرە رێککارانە دەبنە ھاندەرێکی بەھێزی ئێمە لەبواری پیشەسازیی بەرگرییدا، لە درووستکردنی چەکی نیشتمانیی و لۆکاڵییدا. بەھەموو شێوەیەک ئەم بڕیارەی پەرلەمانی نەمسا ئیدانە دەکەین".