Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆعڵو سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا، رایگه‌یاند "ره‌نگه له رۆژانی داهاتوودا دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور رابگه‌یه‌نین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نیكاراگوا، دێنیس مۆنكادا كۆڵیندرێس كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوبراو سازكرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی رژێمی سووریا بۆسه‌ر ئیدلب و ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌نجامیداوه باسی له‌وه‌كرد كه داوای راگرتنی هێرشه‌كانی له هاوتا رووسییه‌كه‌ی كردووه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد داوای له سێرگی لاڤرۆڤ كردووه په‌یامی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بگات به سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و به پێویستی زانیوه تواناكان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی له سووریا چڕبكرێنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه هێرشه‌كانی رژێم به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ مەدەنییه‌كان ده‌كاته ئامانج و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌وێ گرووپه رادیكاڵه‌كان هه‌ن، دوورن له راستییه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راستیش بن، هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی مەدەنییەكانی لێیه، كارێكی مرۆیی نییه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیادا قسه ده‌كات و په‌یامه‌كانی پێده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ-دا، تاوتوێی بابه‌تی پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووریان كردووه كه به‌شێكی پرۆسه‌ی سیاسیی سووریایه و گوتی:
"ناكۆكی هه‌بوو له‌سه‌ر شه‌ش ناو له لیستی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و توركیا گوتمان كه ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناكه‌ن. له ئه‌نجامدا رێككه‌وتنێك كرا له‌سه‌ر شێوه‌ی ٤+٢. ئێستا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌كه و شێوازه‌كانی كار، كه پێشتریش له جنێڤ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ریان. گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ورده‌كاریانه ده‌كرێت. ره‌نگه له رۆژانی داهاتوودا دامه‌زراندنی لیژنه‌ی ده‌ستوور رابگه‌یه‌نین''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جیفری باسی له‌وه كرد كه هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییدا پێی راگه‌یاندووه كه جیفری پێشنیازی نوێ ده‌هێنێت و گوتی:
''ئه‌و پێشنیازه نوێیانه‌ی ئه‌مریكا هێناونی له ئاستێكدا نین دڵنیاییمان پێ بده‌ن. پێویسته به‌روونی ئه‌وه بڵێین''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته خڵه‌فاندن و كات به‌سه‌ربردن له‌مه‌دا نه‌كرێت و گوتی: "پێویسته هه‌رچی زووه سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام (له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا) بگه‌ین به رێككه‌وتن. ئیتر ئێمه ئاراممان نه‌ماوه".