Ferdi Türkten
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كاڵن و جێفری له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، په‌كه‌كه/یه‌په‌گه/په‌یه‌ده و ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و دوا پێشهاته‌كانی سووریا تاوتوێكران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕوونی جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا. هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری سووریا، نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبج، كۆمیسیۆنی ده‌ستوور و چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سووریا له چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا تاوتوێكراوه.
له دیداره‌كه‌ی كاڵن-جێفریدا باس له‌وه كرا كه دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام 'له سووریا' ته‌نها به پلانێك ده‌گونجێت كه چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌ربكات له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و شه‌فافیه‌ت.