Meltem Öztürk
15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند له رابردووش رێككه‌وتننامه‌یان له‌گه‌ڵ لیبیا واژوو كردووه له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له په‌رله‌مانی توركیا سه‌باره‌ت به ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سەر یاسای په‌یوه‌ندیدار به یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی سه‌ربازی و ئه‌منی نێوان توركیا و رووسیا كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كردووه بۆ میدیاكاران دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی یاداشتنامه واژووكراوهكه بریتییە له سنوورداركردنی ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی و گۆڕانكاری له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له نێوان هه‌ردوو وڵات.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و به‌شه یاداشته‌ی باس له ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی ده‌كات له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراوه و دوای ره‌زامه‌ندی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و ئه‌مه‌یشیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه و گوتی: "ئێستا رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی پێشكه‌ش بە په‌رله‌مان كراوه، دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوته‌كانی سه‌ركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان-ی بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی "ئه‌گه‌ر لیبیا داوامان لێ بكات بۆ ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز، ئه‌مه تاوتوێ ده‌كه‌ین" و گوتی: "سهركۆمار به جیا له‌و رێككه‌وتننامه‌یه ئه‌مه‌ی گوتبوو. خۆی له رابردووش رێككهوتننامهمان له‌گه‌ڵ لیبیا واژوو كردووه له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی. تاكه ئیداره‌ی شه‌رعی له لیبیا ئیداره‌ی (فائز) سه‌راج-ه و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كی له‌م جۆره له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بێت، وه‌ك به‌ڕێز سهركۆمار ئاماژه‌ی پێداوه تاوتوێی ده‌كه‌ین".