Ekip
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "(کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا) بەڕوونی ئەوەمان گەیاند کە پێویستە پڕۆسەکە خزمەت بە رۆژەڤی جوداییخوازی پەیەدە/یەپەگە نەکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "(داعش لە سووریا) هێزی ئەوەمان هەیە بە تەنها لە چالاکییان بخەین".
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "لەگەڵ واشنتۆن رێککەوتوون لەسەر ئەوەی نەخشەڕێگای منبج تەواوبکەن تا ئەوکاتەی ئەمریکا لە سووریا دەکشێتەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، چاوشئۆغڵو ھەروەھا رایگەیاند کە ئەگەر فەڕەنسا لە سووریا بمێنێتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە یەپەگە، ئەوە نە بۆ فەڕەنسا سوودی دەبێت نە بۆ یەپەگە.