İlyas Kaçar,Ramal Abdullah Mahmood
18 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
به‌رپرسانی توركیا و تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنی رووداو له گرووپی كاری هاوبه‌ش كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بێ سه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌وانی سعوودی و نووسه‌ر له واشنتۆن پۆست جه‌مال خاشقچی، دوای چوونی بۆ كۆنسوڵخانەی سعوودیه له ئیستانبوڵ، كاره‌كانیان له ته‌لاری كۆنسوڵخانەکە ته‌واو كرد.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له ته‌لاری كۆنسوڵخانە و باخچه‌كه‌یدا كرد هه‌موو به‌ڵگه‌كانیان له نێو زه‌رفی تایبه‌تدا خسته ناو قوت‌و و، دواتر خستیاننه ناو ئامێری لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداو.
به‌رپرسانی سعوودیه‌ش یاوه‌ری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌یان ده‌كرد و، دوای ته‌واوبوونی كاره‌كان هه‌موو ئهركدارانی گرووپی كاری هاوبه‌ش ته‌لاری كۆنسوڵخانەکەیان جێهێشت.