Cem Şan
27 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2022
بورسا – AA
له تاقیگه‌كانی ناوچه‌ی بورسا (باکووری خۆرئاوی تورکیا)ی پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی مۆزه‌خانه‌كان و میراتی كولتووری، وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاری توركیا، ساڵانه هه‌زاران سه‌روه‌تی كولتووری و به‌رهه‌می مێژوویی ده‌كرێنه میراتی كولتووری هاوبه‌ش.
پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌زاران به‌رهه‌م كه وه‌ك كه‌لوپه‌له‌كانی مۆزه‌خانه تۆماركراون به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری زانستی له تاقیگه‌كانی ناوچه‌ی بورسای پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه له ٢٠١٤ه‌وه كراوه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كان كه له رێگای ئامێره ته‌كنیكییه‌كانه‌وه به ورده‌كارییه‌وه وێنه‌یان دهچركێندرێت، هه‌ندێكجار له‌ژێر وردبیندا یه‌ك ده‌خرێن. هه‌ندێكجار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ئه‌و ئامێرانه به‌كار ده‌هێندرێن كه پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر و پزیشكانی ددان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرن بۆ به‌رهه‌مه رێسراو و چندراوهكان و جیاكردنه‌وه‌ی دا‌و و دهزووهكان.
به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌كانی ناوچه‌ی بورسای پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه، دكتۆر حوسێن گورسه‌ل بیلمیش رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ تیمێكی ١١ كه‌سی كه له نۆژهنكهرهوه، پارێزه‌ری به‌رهه‌مه‌كان و كیمیاگه‌ران پێكهاتوون له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا كاركردنیان له‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار به‌رهه‌م ته‌واو كردووه.
بیلمیش به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری كاركردنی ئه‌وان له پێنج پارێزگای توركیا ١٥ مۆزه‌خانه و سێ شوێنی هه‌ڵكه‌ندنی لێن، گوتی: "له‌و تاقیگانه‌ی لێره‌ن كاره‌كانی پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی باڵكئهسیر، بیله‌جیك، كوتاهیا، یۆڵۆڤا و بورسا ئه‌نجام ده‌درێن".