Mazın Asad
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی کانوونی یەکەم، بە بەشداری ھەزاران کەس میتینگی "قودس ھی ئیسلامە" لە ئیستانبوڵ ساز دەکرێت.
میتینگەکە بە سەرپەرشتی دەیان دامەزراوی کۆمەڵگەی مەدەنی تورکیا لە گۆڕەپانی یەنی کاپی لە ئیستانبوڵ ساز دەکرێت و پرۆتێستۆی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەکرێت و کاردانەوە بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل نیشان دەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت خەڵکێکی زۆر لە زۆربەی شارەکانی تورکیا بەشداری بکەن و لەوبارەیەوە ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووە.