Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی کۆنسەی راوێژکاری ژنانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، ئیسرا ئالبایراک هۆشداری دا کە بە بڕیاری ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و هەڵگیرساندنی ئەو ئاگرە لە هەموو کەس زیاتر ژنان و منداڵان باجەکەی دەدەن.
ئالبایراک لەبارەی دوا پێشهاتەکان دوای بڕیارەکەی ترەمپ و هەوڵ و کۆششەکانی کۆنسەکەیان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
ئالبایراک ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە ناقۆڵاترین شێواز بڕیارەکەی لەبارەی قودس راگەیاند، ئەم بڕیارە هەموو کەسێکی ویژدان زیندوویی نیگەران کرد و کاردانەوەی ئەوانی لێکەوتەوە.
ئالبایراک تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ناکرێ بێویژدانی بەرامبەر ئەم بابەتە بکرێت و وەک ئامرازی سیاسەتی ناوخۆ بەکار بهێندرێت، گوتی: "هەوڵ دەدرێت ئەم بڕیارە تاکلایەنە بە هەموو جیهان و بەتایبەتی گەلی فەڵەستین قبوڵ بکرێت کە سنووری بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهانی بەزاندووە. وێڕای بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەیان ساڵە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لەبەرچاوی جیهانەوە خاکی فەڵەستین داگیر دەکرێت. ئەم راگەیەندراوە نابەرپرسانەی سەرۆکی ئەمریکا وەک هەوڵی رەوایەتیدان بەو داگیرکارییە دەبیندرێت. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه ته‌نیا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان یان وڵاتانی موسڵمانی وه‌لا نه‌ناوه، به‌ڵكو هه‌وڵێكه به‌تایبه‌تی حیسابی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌كردووه و، ئه‌مریكا به‌و بڕیاره‌ی زۆر به‌ڕوونی ده‌ریخست كه له قوڵترین قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سڵناكاتهوه له لایه‌نگری و ناتوانێت ببێته نێوه‌ندگیر. هه‌روه‌ها لە گوتەکانی سه‌رۆكی ئه‌مریكی له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا له‌باره‌ی قودس كه گرنگیی زۆری جیا جیای هه‌یه بۆ هه‌ر سێ ئایینه ئاسمانیه‌كه كه گوتی "پایته‌ختی هه‌میشه‌یی جوولهکەكانه"، ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا به‌رامبه‌ر موسڵمانان، به‌ڵكو پڕئازار و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یه به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌كانیش كه به شوێنێكی پیرۆزی داده‌نێن".
ئالبایراك باسی له‌وه كرد له پاڵ ژنانی موسوڵماندا رۆڵیش كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی ژنانی جوولەکە له هه‌وڵه‌كانی ئاشتیی و نێوه‌ندگیریدا و، گوتی: "ئیدی ئه‌وه راستییه‌كی په‌سه‌ندكراوه كه ژنان له قۆناغه‌كانی نێوه‌ندگیریدا رۆڵی گرنگیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه پێویسته ژنان رۆڵی زۆر كاریگه‌رتر بگێڕن له‌پێناو خێراتر بنیاتنانی قۆناغه‌كانی ئاشتیی. له‌و خاڵه‌شدا ده‌زانم كه له ناو جوولهكانیشدا بۆچوونی جیاواز هه‌یه. هاوڕێی زۆر نزیك و خۆشه‌ویستی جووم هه‌یه كه خاوه‌ن ویژدان و دادپه‌روه‌ره و، ده‌زانم كه ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌رگریان كردووه به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و هه‌وڵیانداوه لای رای گشتیی رۆژئاوا جیاوازی دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێكبوون له هه‌ڵمه‌ته زۆر جیاوه‌زه‌كان.. وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی BDS (هه‌وڵی بایكۆتی ئیسرائیل له پێناو فه‌ڵه‌ستین). پێموایە پێویستە ئەم جۆرە بزووتنەوانە بەهێزببن و لەلایەن جوولەکەکانەوە فاشاری زیاتر بخرێتە سەر حکوومەتی ئیسرائیل کە هیچ حسابێک بۆ مافەکانی مرۆڤ ناکات''.
ئالبایراک باسی لەوەشکرد لە رۆژانی دواییدا مانەوە بە گەشبینی کارێکی زەحمەتە بەڵام ئەو دیسان باوەڕی بە ویژدانی مرۆڤەکان و بەتایبەت هۆشیاریی توانای ژنان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر هەیە.
ئالبایراک تیشکی خستە سەر ئەوەی هەڵمەتی دوور لە هۆشیاریی لە سیاسەتی دەرەوەدا بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەستکەوتی کاتیی ماوە کورت زەمینەی گەشەکردنی رێکخراوە رادیکاڵەکان دێنێتە کایەوە و ئەوەش کارێکی تۆقێنەرە.
گوتیشی: ''جیهانی رۆژئاوا چانسی ئەوەی نییە ئەمە پشتگوێ بخات'' و رایگەیاند: ''تیرۆری گەردوونی و رێکخراوە رادیکاڵەکان ئەمڕۆ ئازاری هەموو جیهان دەدەن. ئەو کۆمەڵگانەی کە تووشیی دەردەسەریی بوون و هیوابڕاوبوون، گەورەترین مەیدانی کارکردنی ئەم جۆرە رێخکراوانەن. پێویستە ئێمە رێگە بەمە نەدەین''.
سەرۆکی کۆنسەی راوێژکاری ژنانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، ئیسرا ئالبایراک جەختی لەوەکردەوە کە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی دووبارە ئاشتی بکرێتەوە رۆژەڤ و دیسان ئیسرائیل بۆ سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ بگەڕێتەوە وەک لە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا هاتووە و دەوڵەتی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودسی رۆژهەڵات بێت، دابمەزرێت و ژنان و منداڵانی فەڵەستین لە ئارامیدا درێژە بە ژیانیان بدەن.
نیو سەدەیە قودس لە ژێر داگیرکارییدایە
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وێڕای بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٨٠ کە دانی بە راگەیاندنی قودسی رۆژهەڵات وەک پایتەختی ئیسرائیل دا نەنا، گوتی: "کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەک پایتەختی ئیسرائیل".
هەروەها ترەمپ راگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە بۆ دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس.
ئیسرائیل لە ٥ی حوزەیرانی ١٩٦٧ەوە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکردووە، لە ساڵی ١٩٨٠ش تاکلایەنە بەشی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکەی وەک "پایتەختی یەکگرتوو" راگەیاندبوو.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە ٤٧٨ لە ساڵی ١٩٨٠ راگەیاندنی قودسی بە پایتەختی ئسرائیل، رەتکردەوە.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەمریکاشەوە دان بەوە دادەنێن کە قودسی رۆژهەڵات لە ژێر داگیرکاریدایە.
سەرجەم ئەو وڵاتانەی دان بە ئیدارەی ئیسرائیل دادەنێن باڵیۆزخانەکانیان لە تەلئەبیبن و هیچ وڵاتێک دان بەوە دانانێت قودس یان بەشی رۆژهەڵات یان رۆژئاوای شارەکە پایتەختی ئیسرائیل بن.
لەگەڵ هەڵمەتەکەی ترەمپ ئەمریکا بوو بە یەکەم وڵات کە دان بە قودس دابنێت وەک پایتەختی ئیسرائیل.