Abdullah Shukur
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەوانەی کە دەڵێن لە وڵاتی سووریا بەرەنگاری داعش دەبینەوە نەیانتوانیوە وەک تورکیا زیان بە داعش بگەیەنن.
ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی خەڵاتی کورتە فلیمی نێودەوڵەتی بە ناوەڕۆکی"دادپەروەری و بەزەیی" کرد.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەوانەی کە دەڵێن لە وڵاتی سووریا بەرەنگاری داعش دەبینەوە، نەیانتوانیوە وەک ئێمە زیان بە داعش بگەیەنن و وەک ئێمەش قوربانیان نەداوە. ئەوان ئێمەیان بەتەنھا بەجێھێشت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە. نادادپەروەری ھەیە لە نێوان کاردانەوەی لایەنەکان لە دژی ھێرشەکانی پاریس و برۆکسڵ بە بەراورد لەگەڵ ھێرشەکانی نێوخۆی تورکیا".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە تورکیا دەرگای خۆی بۆ ستەملێکراوان کردووەتەوە بەڵام کەسانێک دەرگایان بە تەواوی داخستووە.
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: " مرۆڤایەتی لە تاقیکرنەوەیەکی زۆر خراپ دابووە بەرامبەر بەو پێشھاتانەی کە بۆ ماوەی شەش ساڵە لە وڵاتی سووریا دەگوزەرێت. دادپەروەری و بەزەیی لەمانە نییە. لە کاتێکدا ئێمە پێشنیازی دروستکردنی ناوچەیەکی ئاراممان کرد لە سووریا بەمەبەستی راگرتنی رەوتی کۆچبەران، ئەوان سوور بوون لەسەر بەلاڕیدا بردنی بابەتەکە بۆ ئاقارێکی دیکە، ئەوانەی کە دەڵێن لە وڵاتی سووریا بەرەنگاری داعش دەبینەوە، نەیانتوانیوە وەک ئێمە زیان بە داعش بگەیەنن و وەک ئێمەش قوربانیان نەداوە. ئەوان ئێمەیان بەتەنھا بەجێھێشت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە. نادادپەروەری ھەیە لە نێوان کاردانەوەی لایەنەکان لە دژی ھێرشەکانی پاریس و برۆکسڵ بە بەراورد لەگەڵ ھێرشەکانی نێوخۆی تورکیا".
سەركۆماری توركیا گوتیشی: "ئێمە ھەوڵدەدەین کە وڵاتەکەمان بەھێز بکەین و پێشی بخەین. مەبەستمان ئەوەیە کە ئەو پێشھاتانە بگۆڕین کە داھاتووی مرۆڤایەتی دەخاتە مەترسییەوە".