دیاربەکر
پرۆفیسۆر د.سەبری ئیگۆن، جێگری راگری کۆلێژی راگەیاندن لەزانکۆی دیجلە لەشاری دیاربەکر بۆ AA گوتی"دوای دابینکردنی مامۆستای ئاکادیمی و کردنەوەی بەشی راگەیاندن لەزانکۆی دیجلە، وانەی کوردی وەکو وانەیەکی ئیختیاری دەخرێتە بەردەمی خوێندکاران و سەرەتا ٣٠ خوێندکار لەو بەشە وەردەگیرێن".
ئیگۆن ستایشی کردنەوەی بەشی کوردی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکات و دەڵێ پاڵپشتێکی باش دەبێ بۆ کۆلێژەکەیان و کۆششی تەواو دەکەن تا رۆژنامەنووسان پێبگەیەنن بەزانەکانی تورکی و کوردی کاری رۆژنامەنوانیی بکەن.
خوێندنی وانەی کوردی لەکۆلێژی راگەیاندن، یەکەمجارە لەزانکۆکانی تورکیا دەوترێتەوە.