موغڵا
سەرۆکی شارەوانیی فەتحیە (بەھجەت سەعاتچی) وەکو گاڵتەکردن بە پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن، بەزمانی کوردی لافیتەی جەژنە پیرۆزەی لەبەردەم بنکەی ڕۆشنبیریی شارەکەی ھەڵواسی، بووە ھۆی توڕە بوونی سەرۆک و ئەندامانی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەست MHP بۆیە روو بەڕووی لێپرسینەوەی حیزبەکەی بوویەوە.
سەعاتچی داوایکرد پێنج ساڵی داھاتوو ھەر لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی بمێنێتەوە بۆ ئەوە گوتی "ئەگەر خەڵکی خۆشەویستی فەتحییە بیانەوآ پێنج ساڵی دیکە خزمەتیان بکەم, ئەوا کەس ناتوانێ ڕێگریم لێبکا، ١٥ ساڵی ڕابردوو ھەرچیمان کردبآ پێکەوە ئەنجاممانداوە, من خۆشحاڵم بە خزمەتکردنی ئەم شارۆچکەیە."
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئەو لافیتانەی بەزمانی کوردی جەژنە پیرۆزەی لەسەر نووسیبوو گوتی "دوای جەژن ڕوونکردنەوەی تەواو دەدەم لەوبارەیەوە"