Buğrahan Ayhan
13 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەی خواکورکی باکووری عێراق، شەش تیرۆریستیی پەکەکە لەچالاکی خران.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە پێداگرانە درێژەیان هەیە. شەش تیرۆریستیی پەکەکە کە لە ناوچەی خواکورکی باکووری عێراق بەدیکران، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لەچالاکی خران. هەتا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست ئۆپەراسیۆنەکانمان درێژەیان دەبێت".