Zafer Fatih Beyaz
29 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2022
مەدرید - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارلز میشێل.
دیدارەکە لە ناوەندی کۆنگرەی IFEMA سازکرا کە لووتکەی ناتۆی تێدا بەڕێوەدەچێت، بە داخراوی بەڕووی راگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
لەو دیدارەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و سەرۆکى فەرمانگەى پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى نیشتمانیى تورکیا (میت)، هاکان فیدان و پەرلەمانتاری ریزەی ئاک پارتی و سەرۆکی گرووپی تورک لە کۆمەڵەی پەرلەمانتارانی ناتۆ، عوسمان ئاشکن ئامادە بوون.