په‌رله‌مانی توركیا
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی مه‌هه‌په ئۆكتای ڤوڕاڵ سه‌باره‌ت به‌گوتنی وشه‌ی "كوردستان" له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه گوتی: ئامانجی ئه‌ردۆغان له‌ناوبردنی لۆزان و دووباره هێنانه‌وه‌ی سیڤه‌ره، بیری ئه‌ردۆغان وه‌ك موڵك داگیركراوه.
ڤوڕاڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی توركیا باسی له گرنگترین ڕووداوی وڵاته‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان دا و گوتی: "ئه‌ردۆغان به وته‌كانی سه‌لماندی ئامانجی وه‌ستانه دژی گه‌لی تورك و ده‌وڵه‌تی توركیا، سه‌رۆكوه‌زیران نكۆڵی له‌ڕاستیه‌كانی گه‌لی تورك و جوگرافیا و نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی تورك و جمهوریه‌ت و ئیراده‌ی تورك ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران دژی نه‌ته‌وه‌ی تورك ده‌جه‌نگێت، سه‌رۆكوه‌زیران ده‌وڵه‌ت و جمهوریه‌تی توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ستایشی دامه‌زراندنی كۆماری 1923 بكات، ده‌یه‌وێت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پارچه‌پارچه‌كردنی په‌یمانی لۆزان به‌ناوی پرۆسه‌ی ئاشتی و چارهسهركردنهوه په‌یمانی سیڤه‌ر بێنێته‌وه."
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانچ و خه‌باتی ئه‌ردۆغان دڕاندنی په‌یمانی لۆزان و هێنانه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ره، هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی گه‌لی توركیایه، دژی نه‌ته‌وه‌ی تورك به‌ره‌نگار ده‌بێته‌وه، ئه‌ردۆغان شاد بووه "به‌خه‌ونه‌كانی بارزانی و په‌كه‌كه و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی هه‌نگاو ده‌نێ"، به‌رده‌وام یاری جیاواز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیری خه‌ڵك رابهێنێت، سه‌رۆكوه‌زیران خه‌یاڵ په‌رسته، ئه‌مڕۆ ئێمه خه‌یاڵی ئه‌وانه ده‌شكێنین كه ده‌یانه‌وێت سیڤه‌ر بێننه‌وه، سوێندمان خواردوه مێژووی خهیاڵپهرستان بنێژین، ئه‌و خاڵه‌ی ئێستا و "یه‌كێتیی كوردستان"ی بارزانی و كه‌جه‌كه‌ی ئۆجه‌لان و لێبوردنی په‌كه‌كه خه‌یاڵی ئه‌ردۆغانه، ئه‌م خه‌یاڵه له گه‌رووی ده‌هێنینه‌وه.
ڤوڕاڵ گوتیشی: "داوا له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م، مێژووی نه‌ته‌وه‌ی تورك و مێژووی توركیا تێكه‌ڵ به مێژووی ئاكه‌په نه‌كات، كاتێك پێش ساڵی 1980 ململانێمان ده‌كرد و به‌ره‌و په‌تی سێداره هه‌نگاومان ده‌نا، تۆ بهشۆرتێكی كورته‌وه به‌دوای تۆپدا ڕات ده‌كرد، مێژووی مه‌هه‌په ئیراده‌ی دروستكردنی جمهوریه‌ته، تۆ واده‌زانی وه‌ك تۆ بێ ڕه‌گین؟ واده‌زانی وه‌ك كراس بیرمان ده‌گۆڕین وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ به‌ر له 11 ساڵ پێش ئێستا گۆڕیوته؟ ئێمه وانه‌ی مێژوو له كه‌سانی وه‌ك ئه‌ردۆغان فێر نابین، له دیاربه‌كر ده‌ڵێ: یه‌ك نه‌ته‌وه یه‌ك نیشتمان، به‌ڵام ناوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ناهێنیت، له‌لایه‌كه‌وه ده‌ڵێت یه‌ك نیشتمان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ناوی نیشتمان ده‌گۆڕیت، ده‌ڵێیت كوردستان، تۆ به‌بیری جیاكه‌ره‌وه و بۆ بهرژهوهندیهكانت، وشه‌ی یه‌ك نیشتمان و یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك ئاڵا به‌كارده‌هێنیت، ده‌توانیت له دیاربه‌كر دروشمی "چه‌ند دڵخۆشم به تورك بوونم" بڵێیته‌وه؟، جێده‌ستی تۆ لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك "تۆپێكی نور كوردستانێكت په‌یدا كرد". ئه‌ردۆغان ناوی ئه‌تاتورك و توركیش وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، بیری ئه‌ردۆغان وه‌ك موڵك داگیركراوه، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام له قسه‌كانیدا ناوی موسته‌فا كه‌مال به‌كارده‌هێنێت، ناوی ئه‌تاتورك ناچێته سه‌ر زمانی، به‌ناوی ئه‌تاتوركه‌وه بانگه‌واز ده‌كات، بۆچی؟ چونكه ناوی تورك له‌وێدا به‌كارده‌هێنێت، حه‌ساسیه‌تی ئه‌ردۆغان زۆر قوڵه."