Sangar Hamad Azeez
09 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک جەختی کردەوە لەوەی کە بوونی مووشەکی بالستیکی لەلایەن رژێمی ئەسەد بە هەڕەشەیەکی بچووک نازانن و گوتی: "بوونی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن رژێمی ئەسەد هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆسەر وڵاتەکەمان هەر بۆیەش تا ئەو کاتەی سووریا خاوەنی مووشەکی بالستیکی بێت ئەوا بە پێویستی دەزانین کەوا بەردەوام بین لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمان".