Özcan Yıldırım
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)، بەناو بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، سەبری عەبدوڵڵا کە ناوە نهێنییەکەی ''مەزڵوم کارامۆک''ە و فەرمانی بە کردەی تیرۆریستیی کردووە لە شارە گەورەکانی تورکیادا لە کۆبانێ باکووری سووریا لە چالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، سەبری عەبدوڵڵا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا بە برینداری رزگاری بوو، رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بڵاوی کردووە کە کوژراوە، بەڵام دوایی دەرکەوت کە ناوبراو سەلامەتە و بە فەرمانی فەهمان حوسێن کە ناوە نهێنییەکەی ''باهۆز ئەردەڵ''ە و کراوە بە بەرپرسی PKK/YPG-SEL دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی لە شارە گەورەکانی تورکیادا.
سەبری عەبدوڵڵا کە پلاندانەر و بەڕێوەبەری ئەو کردانە بووە کە لە شارە گەورەکاندا ئەنجام دەدرێن، لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێرییەوە و لە چالاکییەکدا لە کۆبانێ باکووری سووریا لە چالاکی خرا.
سەبری عەبدوڵڵا کە لەگەڵ ناوی نهێنیی ''مەزڵوم کارامۆک'' چەند ناوێکی نهێنیی دیکەی بەکارهێناوە وەک ''مەزڵوم دۆغان و مەزڵوم کۆبانێ'' لە ساڵی ٢٠١٠دا پەیوەندی کردووە بە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەوە و دواتر لەناو PKK/YPG-SEL درێژەی بە چالاکییەکانی داوە.