Ramal Mahmood
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رێوڕەسمی خزمەتگوزاری میترۆی کەچیئۆرەن کرایەوە.
رێوڕەسمەکە لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی کەچیئۆرەن لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لەمیانی رێوڕەسمەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان گوتەیەکی پێشکەش کرد، گوتی: "لە هەموو دەرفەتێکدا سەردەمێک بەناوی نەتەوایەتییەوە، سەردەمانێک بەناوی جیاوازی هەڵسوکەوتەوە ویستوویانە گەلی ئێمە بکەوێتە گیانی یەکتر. هیچ رێگایەک نەماوە تاقی نەکەنەوە و دەستی بۆ نەبەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. خوا یار بێت سەرکەوتووش نابن. ناتوانن ئەم گەلە لەگەڵ یەکتر بەشەڕ بهێنن. نەیانتوانی برایەتیمان تێک بدەن و پێشیان تێکنادرێت. ناتوانن زیان لە برایەتی و یەکڕیزیمان بدەن. هەمیشە بە هەستیارییەوە جیاکاری کراوە لە نێوان هاووڵاتییان و پشتیوانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئێمە هەموو کات لە هەموو شوێنێک دەمانگوت 'یەک گەل، یەک ئاڵا، یەک نیستیمان و یەک دەوڵەت' باشترین وەڵاممان لە کەچیئۆرەن بەدەست خست. ئەوەی تورکیا بەپێوە دەهێڵێتەوە ئەم رۆحەیە".