Serkan Avcı
04 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2018
مەرسین-AA
باران بارینی زۆر کە لە شەوی رابردووەوە لە مێرسین دەستی پێکردووە، بە خراپی کاری کردۆتە سەر رەوشی ژیان لە ناوچەکە.
لە ناوەندی شارەکەدا، باران بارینی بەلێزمە لە شەوی رابردووەوە دەستی پێکردووە و لە ژمارەیەک شارۆچکە تەرزەیەکی زۆر باریوە.
ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلەکان لە رێگاکاندا گیریان خواردبوو بە هەوڵی هاووڵاتییان خۆیان رزگار کران.
لە لایەکی ترەوە بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی شاری مێرسینەوە بەدەست کەوتوون، ٣٨،٣ کیلۆگرام باران لە هەر مەتر دووجایەکدا باریوە.
لە شارۆچکەکانیش باران بارین بەم رێژەیە بووە:
تارتوس ٩٠،٤ کیلۆگرام، ئانامور ٥٧،٤ کیلۆگرام، ئایدنجک ٤٣،٧ کیلۆگرام، ئەردەملی ٤١،١ کیلۆگرام، چاملیایڵا ٣٦،٣ کیلۆگرام و سیلیفکە ٣٥،٢ کیلۆگرام.