Sezgin Pancar
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
مێرسین – AA
حه‌وت تۆمه‌تباری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له مێرسین ده‌ستگیر كران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی مێرسین بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی رێگرتن له چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌رچووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتی تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، حه‌وت تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كراون.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباران له ئاسایش به‌رده‌وامه.