Serkan Avci,Salim Taş
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
مێرسین - AA
ئەو ئاگرەی سێ رۆژ پێش ئێستا لە دارستانەکانی شارۆچکەی سیلیفکە سەربە پارێزگای مێرسین کەوتەوە و تەشەنەی سەند بۆ شارۆچکەی گوڵنار، کۆنترۆڵ کرا.
ئاگری دارستانەکانی شارۆچکەکە کە بەیانی ٢٩ی تەمووز کەوتەوە، دوێنێ بەهۆی توندەبای بەهێزەوە تەشەنەی سەند بۆ سنووری ناوچەی دەدەلەر سەربە قەزای گوڵنار و بە درێژایی شەوی رابردوو، بەردەوام بوو.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بە ناوچەکەدا، تیمی زیاتری ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران و دوای هەوڵێکی زۆر، تیمەکان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
لەئێستادا کارەکانی ساردکردنەوە لە ناوچەکەدا درێژەی هەیە.