Muhammed Nuri Erdoğan
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٥ پلە لەسەر پێوەری رێختەر کەناراوەکانی قەزای داتچا سەربە پارێزگای موغڵا ناوچەی ئیجە رۆژئاوای تورکیای هەژاند.
سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ئەوەی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٠٧:٣١ و لە قوڵایی ١٤،٨٥ کیلۆمەتردا روویداوە.
چەقی بوومەلەرزەکەش لە دووری ٤١،٢٢ کیلۆمەتر لە شاری داتچا-وە بووە.
جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئیسماعیل چاتاکلی دەربارەی بوومەلەرزەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە و بەدواچوونیش بەردەوامە".
دوێنێش کاتژمێر ٢٢:٥٧ بەگوڕی ٤،٥ پلە و کاتژمێر ٠٢:٢٥ بەگوڕی ٤،٢ پلە دوو بوومەلەرزە قەزای داتچا-یان هەژاند.