Rewa Mahmood Hasan
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پێشووی یەکەی هەواڵگری تورکیا سەبری ئوزون، بەتۆمەتی یارمەتیدانی تیرۆر و سوکایەتی بە سەرکۆمار، دەستگیر کرا.
لەچوارچێوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە دەستیپێکردووە، ئوزون کە لە ٢٣ی نیساندا دەستگیر کرابوو، دوای رێکارەکانی لە ئاسایش، ناوبراو لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەیدا لەرێگەی پۆلیسەوە رەوانەی دادگای ئەنقەرە کرا و لەلایەن داواکاری کۆمارییەوە کە دۆسیەکە بەڕێوەدەبات، گوتەی لێوەرگیرا.
دواتر بە مەبەستی داواکردنی دەستبەسەر کردنی رەوانەی دادگا کرا و بەتۆمەتەکانی "سوکایەتی کردن بە سەرکۆمار" و "یارمەتیدانی رێکخراوی تیرۆریستی" دەستگیر کرا.