Ömer Ürer
19 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
دوزجە - AA
لەگەڵ ئاساییبوونەوەی ژیان و کەم بوونەوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەریاچەی ئەفتەنی لە پارێزگای دوزجە، جموجۆڵی تێکەوتوەتەوە.
ئەم دەریاچەیە یەکێکە لەو شوێنانەی کە باڵندە کۆچەرییەکان لە کاتی کۆچدا پشووی لێدەدەن و میوانداری ١٥٠ جۆری جیاوازی باڵندە دەکات.
رووبەری ناوچەکە نزیکەی ٧٦٤ هێکتار زەوییە و لە ماوەی رابردوودا بەهۆی سنووردار کردنی هاتوچۆوە بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگی باڵی بەسەردا کێشابوو، بەڵام لە ئێستادا جموجۆڵەکەی جارانی بۆ گەڕاوەتەوە و کەسانێکی زۆر بۆ تۆمار کردنی وێنەی یادگاری دێنە ئەم ناوچەیە و لە ناو سروشتێکی سەرنجڕاکێشدا یادگارییەکانیان تۆمار دەکەن.