Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
ئیسلام ئاباد- AA
لەئەنجامی دەستڕێژی گوللـە لەلایەن سەربازانی سوپای هندستانەوە لەسەر سنووری کشمیر، دوو هاووڵاتیی پاکستانی کوژران و حەوتی دیکە برینداربوون.
بەپێی روونکردنەوەیەک کە لەلایەن سوپای پاکستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لەناوچەی سیاڵکۆتی هەرێمی کشمیری سنووری نێوان هەردوو وڵات، بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی سەربازانی سوپای هندستان ''بە بێ هیچ هۆکارێک''، دوو گوندنشین کوژراون و حەوتی دیکەیان برینداربوون.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە یەکێک لەو کەسانەی کوژراوە، مناڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیوە. باس لەوەشكراوە سوپای پاکستان وەڵامی تەقەکانی هندستانی داوەتەوە.