Uğur Çil,1 23,Muhammet Ali Kemal
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
دوای ئەوەی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا ژمارەیەک بەڵگەنامەی بەرووی دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییاندا کردەوە، لەو بەڵگانەدا ئەوە دەردەکەوێت کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و سوپای نهێنی ئەرمینیا بۆ ئازادی ئەرمینیا (ASALA)،کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا رێککەوتنیان لەنێواندا بووە، پێکەوە هێرشی تیرۆریستییان ئەنجامداوە و پەکەکە یەکەی تیرۆریستیی لە تیرۆریستە ئەرمەنییەکان دروستکردووە.
لە بەڵگەکاندا کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) یاساغ لەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی دەزگاکە هەڵگیرا و لەسەر ئینتەرنێت دەستراگەیشتن پێیان کرایەوە، لەو بەڵگانەدا پەکەکە و ASALA لە زۆر بەڵگەدا پێکەوە ناویان هاتووە. پەیوەندیی نێوان ئەو دوو رێکخراوە لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لە بەڵگەکانی سی ئای ئەی و راپۆرتەکانی پەیوەست بە تیرۆردا باسکراوە.
یەکێک لەو بەڵگانە راپۆرتێکە کە بۆ کانوونی یەکەمی ساڵی 1984 دەگەڕێتەوە لەژێر ناوی ''سوپای نهێنی ئەرمەنی''دا. لەراپۆرتەکەدا زانیاریی ورد سەبارەت بە رێکخراوی تیرۆریستیی ASALA، پێکهاتەی رێکخراوەکە و شیکردنەوەکان لەوبارەیەوە بوونیان هەیە.
لەبەشێکی راپۆرتەکەدا لەژێر ناونیشانی ''تاکتیکە گۆڕاوەکانی رێکخراوەکە'' ئەو گوزارشتانە سەرنج رادەکێشێت کە باس لە پەیوەندیی نێوان هەردوو رێکخراوەکە دەکات.
لەو بەشەدا هاتووە ''ASALA هاوپەیمانیی لەگەڵ پەکەکەدا بەستووە و لە تشرینی دووەمی 1980دا هەردوو رێکخراوەکە پێکەوە لەشاری سترازبۆرگی فەرەنسا هێرشیان کردووەتە سەر کونسوڵخانەی تورکیا''.
لەبەڵگەیەکی دیکەی سی ئای ئەیدا باس لە پێکهاتەی ئایدۆلۆژی و چەکداریی پەکەکە لەنێو تورکیادا کراوە.
مێژووی بەڵگەکە بۆ مانگی ئابی ساڵی 1985 دەگەڕێتەوە و سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان پەکەکە و تیرۆریستە ئەرمەنییەکان، تێیدا هاتووە ''لەهاوینی 1984دا پەکەکە یەکەیەکی بەناوی 'هەرەکە-HRK' لە 26 لە چەکدارەکانی خۆی لە گرووپە کوردی و چەپەکانی دیکە لەگەڵ ژمارەیەک تیرۆریستیی ئەرمەنی دروستکردووە ''.
هەر لەو بەڵگەنامەیەدا سەبارەت بە پێکهاتە و شێوازی رێکخستنی چالاکییەکانی پەکەکە باس لەوەکراوە کە رێکخراوەکە، گرووپە تیرۆریستییە ئەرمەنییەکانی وەک نموونە و مۆدێل بۆ کارەکانی وەرگرتووە.