Selman Tür,Muhammet Ali Kemal
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2019
باتمان - AA
پردی حه‌سه‌نكێف-٢ له شارۆچكه‌ی مێژوویی حه‌سه‌نكێف سەربە پارێزگای باتمان كه یه‌كێك ده‌بێت له درێژترین پرده‌كانی توركیا و له‌ئێستا له قۆناغی درووستكردندایه، هه‌ردوو به‌ری به‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه.
درووستكردنی پرده‌كه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف درێژه‌ی هه‌یه و له رێگایه‌كی دوو ساید پێكدێت، شوێنی رێكردنی رێبوارانی ده‌بێت.
ستوونه‌كانی پرده‌كه له قووڵایی ٤٢ مه‌تردا له‌نێو زه‌وی بنی ئاوهكهدان و له‌دوای شه‌ش ساڵی به‌رده‌وام له كاركردن تیایدا، هه‌ر ١٤ ستوونی پرده‌كه ته‌واوبوون و بنیاتنانی پرده‌كه كۆتایی هاتووه.

بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پرده‌كه بریتییه له ٨٥٠ ملیۆن لیره، هه‌ر ستوونێكی ٨٠ مه‌تر درێژه و ٢٦ مه‌تر پانه و ١٠٥ مه‌تر به‌رزه، هه‌زار و ٨٠٠ تۆن شیش و ١٠ هه‌زار مه‌تر سێجا كۆنكرێت له درووستكردنی هه‌ر ستوونێكیدا به‌كارهاتوون.
پردی حه‌سه‌نكێف-٢ كه ته‌نها سایدێكی یه‌كی گرتووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌ی هاتن و چوون له‌سه‌ر ئه‌و سایده له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولدا به‌ڕووی خزمه‌تدا ده‌كرێته‌وه. سایدی دووه‌می پرده‌كه دوای ته‌واوبوونی كۆتا به‌شی كه له ٢٠ مه‌تر پێكهاتووه و كاره‌كانی دیكه له كۆتایی ساڵدا به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
قایمقامی حه‌سه‌نكێف، هالوك كۆچ له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە پرد و تونێله‌كه ده‌بێته ده‌روازه‌ی باتمان و توركیا به‌ڕووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و گوتی:
"له دوایین قۆناغی ئه‌و پردهداین شارۆچكه‌ی مێژوویی حه‌سه‌نكێف به‌ڕووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مێزۆپۆتامیادا ده‌كاته‌وه. له‌ئێستادا ته‌نها ٢٠ مه‌ترمان ماوه له پرده‌كه. دوای ئه‌وه‌ی كه دوایین پێكه‌وه به‌ستنه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ین له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولدا به‌ڕووی خزمه‌تدا ده‌یكه‌ینه‌وه. پرده‌كه گرنگیی به‌رچاوی له‌ڕووی گه‌شتیاریی له شارۆچكه‌كه ده‌بێت".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کە گه‌شتیاران به ئاسووده‌یی به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌گه‌نه شاره‌كه و گوتی:
"ئه‌م پرده ته‌نها ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر پێكه‌وه نابه‌ستێته‌وه، رۆڵی گرنگی له گواستنه‌وه‌ی بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ ئێران و عێراقدا ده‌بێت. به ئاراسته‌ی گه‌رجوش دوو تونێلمان هه‌یه كه كاركردن به‌خێرایی تێیاندا درێژه‌ی هه‌یه. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تا كۆتایی ساڵ ئه‌م تونێلانه ته‌واوبن. ئامانجمان ئه‌وه‌یه هاتوچۆ پارێزراو و له‌سه‌ر شه‌قامێكی دوو ساید ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. له‌گه‌ڵ سه‌رڕێژكردنی ئاوه‌كه‌دا لێره‌دا پردێك درووست ده‌بێت".