Nazlı Yüzbaşıoğlu,Muhammet Ali Kemal
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه خۆكوژییه‌ی كرد كه شه‌وی رابردوو له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئاهه‌نگێكی كرده ئامانج و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی ئه‌فغانستان كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له هێرشێكی تیرۆریستییدا له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، خه‌م و په‌ژاره دایگرتووین.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌م هێرشه نامرۆڤانه‌یه كه خه‌ڵكی بێتاوانی كردووه‌ته ئامانج به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و سه‌ره‌خۆشیی له حكوومه‌تی دۆستی ئه‌فغانستان و گه‌لی ئه‌فغانستانی برا ده‌كه‌ین".
له هێرشه‌كه‌ی دوێنێدا كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه خوێناوی‌ترین په‌لاماری تیرۆریستییه، ٦٣ كه‌س كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن كوژران و ١٨٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.