Kenan Irtak,Etem Geylan,Halil İbrahim Başer
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "هه‌رگیز رێگه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌تێكی رێكخراوی تیرۆریستی دابمه‌زرێت."
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا كه له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد، باسی له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سوپای سووریای ئازاد و سوپای توركیا كرد له باكووری سووریا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد پێكه‌وه چوینه ناو جه‌رابلوس كه هه‌ڕه‌شه‌بوو بۆسه‌ر توركیا. دواتر به‌هه‌مان شێوه چوینه ناو راعی. دواتر دابق و و دواتریش ئەلباب-مان كۆنترۆڵ كرد. ئه‌و شوێنانه‌مان له داعش پاككرده‌وه. ئێستاش نۆره‌ی منبجه و له سهردانهكهمدا بۆ رووسیا ئه‌م بابه‌ته‌م به‌وردی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین باس كرد. هه‌موو بابه‌ته‌كه پاككردنه‌وه‌ی سووریایه له‌و پێكهاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر توركیا و هه‌رگیز رێگه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌تێكی رێكخراوی تیرۆریستی دابمه‌زرێت. ده‌مانه‌وێت ئه‌مه بزانرێت. په‌یه‌ده و یه‌په‌گه هه‌رگیز ناتوانن ده‌وڵه‌تێكی رێكخراوی تیرۆریستی له ناوچه‌كه‌دا دابمه‌زرێنن و به‌پۆلیس و سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كه هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئێمه، رێگه به‌وه ناده‌ین".