Sangar Hamad Azeez
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2016
وەقفی ئیسلامی تورکی بۆ یەکەم جار لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا پێشبرکێی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە تەجویدی رێکخست.
پێشبرکێیەکە کە لە مزگەوتی پەیپ لە ناوەندی شارەکە رێکخرا، تێیدا هەشت منداڵ بەشداریان تێیدا کرد.
دوای تەواو بوونی پێشبركێیەکە کە منداڵێکی تورک بە ناوی تەها تەکین پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، دیاری بەسەر براوە و بەشداربووانی پێشبرکێیەکە دابەش کرا.
بەر لە پێشبرکێیەکەش بەرپرسی کاروباری ئاینییەکان لە تۆرۆنتۆ مەحمود دەمیر گوتی: "خودای گەورە قورئانی وەک میرات بۆ موسوڵمانان جێهێشتووە، لە ئایەتی ٣٢ی سورەتی فاتر بە روونی باس لەو بابەتە دەکات کاتێک دەفەرموێت 'أعوذ بالله من الشيطان الرجيم، ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ'.
دەمیر گوتیشی: "خودای گەورە ئەو قورئانەی بۆ ئێمە جێهێشتووە، واتە هەریەک لە ئێمە میراتگرین، میراتی چی؟ ئەو پەرتووکەی پێغەمبەری خودا دروودی خودای لێبێت بۆی جێهێشتووین،، جێهێشتنی قورئانی پیرۆز بۆ ئێمە شەرەفێکی گەورە بە ئێمەی موسوڵمان دەبەخشێت".