Burak Milli
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
هاتای – AA
له ئاسمان و زه‌مینه‌وه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی دارستانه‌كه‌ی قه‌زای به‌له‌ن'ی له پارێزگای هاتای گرتووه‌ته‌وه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی دارستانه‌كانی ماره‌ش كۆپته‌ر، ئاگركوژێنه‌وه، تانكه‌ری ئاو و ئامێری دیكه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دامركاندنه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر چه‌ند ماڵێك له‌و ناوچه‌یه دروست كردووه.