Şafak Yel
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر بەلەمێک لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئوراڵ لە ئیزمیر، ژمارەیەکی زۆر پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی تورکیا، دوو گومانلێکراویش بە تۆمەتی پەڕاندنەوەی پەنابەرەکان دەستگیرکران.
بە پێی زانیاری دەستکەوتوو، بەلەمی ''کوجوکیالی ١'' کە کاتەکانی شەو لە بەندەری سیغاجیک-ی سەفەریهیسارەوە جووڵەی کردووە، لە کەناراوەکانی ئورلا ئوزونکۆی کۆکار ژمارەیەکی زۆر پەنابەری هەڵگرتووە و چووەتە دەریاوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فەرماندەیی جەندرمە و فەرماندەیی ئاسایشی کەناردەریای ناوچەی ئیجە، بەلەمەکە لە کەناراوەکانی ئورلا راگیرا.
لەم نێوەندەدا دەست بە کاری گەڕان و رزگارکردنی کاپتنی بەلەمەکە کرا کە لە بەلەمەکە خۆی فڕێدابووە ناو دەریاوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەکی زۆر پەنابەر دەستگیرکران و، کارەکانی دیاریکردنی ناسنامە و ئەو وڵاتەی لێوەوەی هاتوون درێژەی هەیە.
هەروەها دوو گومانلێکراویش بە تۆمەتی سەرپەرشتی پەڕاندنەوەی پەنابەرەکان بۆدەرەوەی سنوورەکانی تورکیا دەستگیرکران.