03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هۆشدارییدا له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ عێراق و رایگه‌یاند: ''به هۆی به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت، ئامۆژگاری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین خۆیان به دووربگرن له گه‌شتكردن ئه‌و ناوچانه‌ی خۆپیشاندان تێیاندا درێژه‌ی هه‌یه''.
له هۆشداریینامهیهكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه '''به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت كه له ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، ئامۆژگاری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن خۆیان به دووربگرن له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا خۆپیشاندان تێیاندا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و هاووڵاتیانه‌شمان كه له ئێستادا له‌و وڵاته‌ن له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و ئاگاداریانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و هۆشیاربن له‌باره‌ی ئاسایشی كه‌سییان''.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه له عێراق درێژه‌ی هه‌یه، هه‌شت كه‌س كوژراون. له ئه‌نجامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی به هۆی ''گه‌نده‌ڵی، بێ كاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی'' سازده‌كرێن، زیاتر له ١٠٠ كه‌س برینداربوون.
له كاتێكدا ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه له‌و خۆپیشاندانه‌ی دژ به حكوومه‌ت له به‌غدای په‌یته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن، هێڵی ئینته‌رنێت له پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌ك پچڕاوه.
هاوكات حكوومه‌ت تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك تویته‌ر، فه‌یسبووك، ئینستاگرام و وه‌تسئه‌پی له عێراق راگرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژ به حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چن، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ پاراستنی دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان و نوێنه‌رانی دیپلۆماسی، سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له ناوه‌وه و به‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار كۆبوونه‌وه‌ته‌وه ده‌ستڕێژی گولـلە ده‌كه‌ن.