Salih Bilici
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم به‌رله سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مینسك پایته‌ختی بێلاڕوس له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسیس چیپراسی هاوتا یۆنانییهكهیهوه گوتی: "به‌ڕوونی پێم راگه‌یاند كه دووركه‌وتنه‌وه له گرژییه‌كان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولامان خێری تێدایه".
یڵدرم گوتیشی: "له رۆژانی رابردوودا ئه‌و بارگرژیانه‌ی له بهردهڵانهكانی كارداكهوه ده‌ستیپێكردبوو هه‌ندێک پێشێلكاری كرابوو و به‌رپه‌رچیشی دراببووهوه. گه‌یشتینه رێككه‌وتنێك كه له‌مه‌ودوا له ره‌وشێكی ئارامتر، تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ری و هیشتنه‌وه‌ی هێڵی په‌یوه‌ندی به به‌رده‌وامی به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر له‌بواری سیاسیی و دیپلۆماسیدا".
ناوبراو له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆوه له مانگی ئایاری داهاتوودا گوتی:
''پێموایه له مانگی ئایاردا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای هه‌ردوو وڵات کۆده‌بنه‌وه و له پێناو زیاتر ههڵنهکشانی ئه‌و کێشانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هه‌ن، هه‌ردوولا تاوتوێی رێکاره پێویسته‌کان ده‌که‌ن''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، باسی له ئه‌نجوومه‌نی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیش كرد كه له نێوان ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌دا پێكهێنراوه و گوتی: "شاندی راسپێردراوی هه‌ردوو پارت كاره‌كانیان له‌وباره‌وه ته‌واوكردووه. سه‌ركرده‌ی پارته‌كان دواین پێداچوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌قه‌كه‌ی بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت".
یڵدرم گوتیشی: "له بنه‌ڕه‌تدا هیچ ناكۆكییه‌ك له‌باره‌ی رێككه‌وتن بوونی نییه. مه‌هه‌په به رای گشتیی راگه‌یاندبوو كه پشتیوانی له كاندیدی ئاك پارتی و كاندیدبوونی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان ده‌كات".
هەروەها لەبارەی ههلیكۆپتهرەکەی جۆری ئهتاكی سوپای توركیا له عه‌فرین یڵدرم رایگه‌یاند:
"هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه. به‌ڵام بێ پشتگوێخستنی هیچ ئه‌گه‌رێك، شاندێكی به‌دواداچوونی رووداو پێكهێنرا له سوپای توركیادا. ئه‌م كارانه له ئێستادا به‌رده‌وامن و كۆتایی نه‌هاتووه".