Berin Alpaslan Gökçe
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە کاتێکدا کە هەموو جیهان ئەوە دەبینێت کە سەرۆکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی سووریا قەندیلە، تەنها یەک هاوپەیمانمان دان بەمەدا نانێت. لەبیرتان نەچێ وەک چۆن بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت، ئەم راستییانەش بە نکوڵی لێکردن لەناوناچن".
سهركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئهردۆعان: "ئهو مهودایهی وڵاتهكهمان بڕیویەتی ئێمه و دۆستهكانیشمانی دڵخۆش كردووه، ئهوهی ههیه كهسانێكی زۆر نیگهران كردووه. لهبهرئهوه رێگرییمان بۆ دروست دەکەن کە ناچێتە عەقڵەوە و لەگەل بەهاکانی خۆیاندا یەکناگرێتەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەوەی دەستی دۆستایەتییمان بۆ درێژ دەکات، ئێمە باوەشی بۆ دەکەینەوە. ئەوەی داوای هاوکارییمان لێدەکات، ئێمە نانەکەمانی لەگەڵدا بەشدەکەین، بەڵام بەزەییمان بە هیچ کەسێک لەوانەی پەلامارمان دەدەن و سەربەخۆیی و رزگارییمان دەکاتە ئامانج، نایەتەوە. جا ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە ناوی فەت بێت، یان ناوی داعش بێت یان پەکەکە، یان پەیەدە، یان یەپەگە بێت، بە هەر جۆرە ناوێکی جیاوازەوە بەرەوڕوومان ببنەوە، هیچ جیاوازیی نییە بۆ ئێمە. پشتیوان بە خودا هەموویان پاندەکەینەوە''.