Yakup Bakar,Rewa Mahmut Hasan
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئەرزینجان-AA
یەکەم بەفری ئەمساڵ لە سنووری ئەرزینجان و دێرسم لە سەر شاخی مونزور باری.
شآخی مونزور کە دەکەوێتە نێوان سنووری پارێزگای دێرسم و ئەرزینجانەوە و بەرزییەکەی ٣ هەزار و ٤٦٣ مەترە، بەفری لێباریوە و بە روونی لە شارۆچکەکانی نزیک ناوچەکەوە دەبینرێت و تابلۆیەکی جوانی نەخشاندووە.
هاووڵاتی سامەت یەنیچەری لە لێدوانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دەکات ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوەو شەوانی ناوچەکە زۆر ساردەو باران دەبارێت، ئەمڕۆش لە سەر شاخی مونزور بەفر باریوە.